یاریگا–
کەمێک پێش ئێستا فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق بە فەرمی بڵاویکردەوە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسی تەشەنەسەندنی پەتاکە بریاریانداوە کە بە شێوەیەکی فەرمی کۆتایی بەم وەرزەی خولی نایابی وڵاتەکەیان بێنن و هیچ یارییەکی دیکەش بەڕێوە ناچێت.
تاوەکو ئێستا رونکردنەوەی زیاتر لەسەر چارەنوسی یانەکان نەدراوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم ئێوارەیە هەموو شتێک یەکلایی بکرێتەوە.