ئینگڵته‌راگرنگترین

کلۆپ سوکایەتی بە یاریزانانی مانچستەریونایتد دەکات

یاریگا-یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول سوکایەتی بە تیمەکەی ئۆلی گونار سۆڵشایەر دەکات لەسەر ئەنجامی یارییەکەی ئێڤەرتۆن.

کلۆپ خەونی ئەوەیە یونایتد بتوانێت لە دێربی مانچستەردا شکست بە ستیزن بهێنێت تاوەکو بەفەرمی ببنە پێشەنگی خولەکە بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە پێی وانیە ئەوە رووبدات و وتی “دێربی یارییەکە ئێمە ناتوانین کاریگەریمان هەبێت چونکە لە یارییەکەدا نین  بەڵام پێدەچیت مانچستەریونایتدیش هێندەی ئێمە کاریگەریان هەبێت. ئەنجامی یارییەکەیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن چەند  بە چەند کۆتایی هات؟ ٣-٠ یا ٤-٠ ؟ لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لەگەڵ یونایتد بەرامبەربووین، ئەنجامێکی باش دەبێت ئەگەر دێربیش بە بەرامبەربوون کۆتایی بێت”.

رکابەری لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی گەیشتووەتە لوتکە و تەنها یەک خاڵ لە یەک دوورن بە چوار هەفتە پێش کۆتایی خولەکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button