ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بەرێوەبەرێکی بایرن باس لە گواستنەوەی هاڤێرتز دەکات

یاریگا
ئۆلی هۆینس، بەرێوەبەری یانەی بایرن
میونشنی ئەڵمانیا هیوا دەخوازێت کای هاڤێرتز پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بەرێوەبەرەکەی باڤارییەکان سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەی گۆڵکارە لاوەکەی بایەر لیڤەرکۆزن گووتی ” هیوادارم رۆژێک ئەو یاریزانە بۆ یانەکەمان یاریی بکات، بەڵام ئەمە بابەتێکی ئالۆزە و لەم کاتەدا ئەستەمە روو بدات، هەرچەندە یانەکەمان ئێستا خاوەنی چەندین یاریزانی لەم شێوەیە کە توانیویانە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن”.

کای هاڤێرتز گۆڵکارە لاوەکەی یانەی بایەر لیڤەرکۆزن ئەم وەرزە توانیویەتی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات و چاوی یانە گەورەکانی جیهانیشی لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button