یاریگا

مانچستەر یونایتد دەستپێشخەریەکی نوێی هەیە بۆ گواستنەوەی سانچۆ

یاریگا- لە نێو سەرجەم ئەو یانانەی کە ناوی جۆدان سانچۆیان پێوە بەستراوە، وا دیارە جیددیتریان مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیە کە بە دەستپێشخەرییەکی نوێوە هەوڵەکانی بۆ ئەستێرەکەی دۆرتمۆند خستۆتە گەڕ.

بە گوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە ئینگلیزیەکان، مانچستەر دەیەوێت ئەلێکسی سانچێز، کە لە ئێستادا بە خواستن لە ئینتەر میلانە، لە مامەڵەکەی جۆدان سانچۆدا بەکار بهێنێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی لەسەر سانچۆ دانراوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن دۆرتمۆند داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە تەمەن 20 ساڵانەکەی. لە بەرامبەریشدا مان یو کە ماوەیەکی درێژە ڕاوی دەکات، بەهۆی لێکەوتە داراییەکانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەو بڕەی پێ زۆرە. هەر بۆیە دەیانەوێت سانچێزی چیلی، کە هەفتانەی 500 هەزار پاوەند لە مانچستەر وەردەگرێت، بۆ ڕازیکردنی دۆرتمۆند بە کار بهێنن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button