ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول مەرجی هەیە بۆ گواستنەوەی ڤێرنەر

یاریگا
تیمۆ ڤێرنەر، گۆڵکاری ئڵمانی یانەی لایپزیگی وڵاتەکەی بووەتە ئامانجی یەکەمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە داوای کەمکردنەوە نرخەکەی دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا زانیاری دەستکەوتووە یانە ئینگلیزیەکە ئامانجی یەکەمیان لەم هاوینەدا گۆڵکارە ئەڵمانیەکەیە، بەڵام ئەوان ئامادەنین ٥٥ ملیۆن یۆرۆ وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی خەرج بکەن و داوایان لە سەرۆکی یانەکەی کردووە هاوکاریان بکەن، بەڵام سەرۆکی ئەو یانەیە هەر زوو ئەو داوایەی رەتکردەوە و رایگەیاندووە ئەوان ناچار نین گۆڵکارەکەیان بەم نرخە کەمتر بفرۆشن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە هەفتەکانی رابردوو خودی یۆرگێن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول قسەی لەگەڵ ڤێرنەر کردووە و ئەو یاریزانە رازی کردووە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button