ئیسپانیاگرنگترین

مارسێلۆ: مەدرید ماڵی منە

مارسیۆلی بەرگریکاری بەڕازیلی رەتیدەکاتەوە مەدرید جێبهێڵێت و دەڵێت یانەکە وەک ماڵی خۆی تەماشا دەکات.

لە لێدوانێکی بۆ بین سپۆرت، مارسیۆلۆ کە بەشداری پێکردنی لە مەدرید کەم بووەتەوە رایگەیاند:

“هەمووان ئەو خۆشبەختییە دەبینن کە من هەمە. هەموو رۆژێک لەراهێنانەکان و یارییەکان نیشانی دەدەم بە درێسی مەدریدەوە”

“زۆر شت لەدەرەوە دەگوترێت، بەڵام من بیر لەوانە ناکەمەوە”

“مەدرید ماڵی منە ئەوانەشی من دەناسن ئەو راستییە دەزانن”

لە مانگی ئاداری ئەمساڵ زێدانی راهێنەری ریال مەدرید رایگەیاند کە ئەو دەیەوێت مارسیۆلۆ لە یانەی شاهانە بهێڵێتەوە ئەمەش دوای ئەوە هات، دەنگۆی رۆشتنی مارسیۆلۆ بۆ یۆڤانتۆس بڵاوکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button