ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی لە گۆمە شێواوەکەی ئایاکس ڕاو دەکات و نزیکە لە دەسخستنی دووەم ئەستێرەی ئەو یانەیە

یاریگا- یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکیتری ئایاکسی هۆڵەندی، دوای ئەوەی توانی لە مانگی یەکی ئەم ساڵ حەکیم زیاش بە بڕی 33.4 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە بۆ لەندەن.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئایاکس ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیەی بۆ چێڵسی خستۆتە ڕوو، وە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆی خستۆتە سەری.

تاگلیافیکۆ، یەکێک بوو لە ڕەگەزە گرنگەکانی ئەو تیمەی ئایاکس کە وەرزی ڕابردوو توانیان بگەنە یاری پێش کۆتایی چامپۆنزلیگ. لەم وەرزەش توانیویەتی 5 گۆڵ تۆمار بکات و پاسی 7 گۆڵیش بە هاوڕێکانی بدات. ئەمەش فرانک لامپاردی خستۆتە نێوان دوو بژاردەوە کە ئەرجەنتینیەکە هەڵبژێرێت، یاخود بێن چیڵویڵی لیستەر سیتی کە ماوەیەک وک ئامانجی سەرەکی لامپارد دەبینرا.

تاگلیافیکۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئایاکس لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت. پێشتریش وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دابووەوە کە بارسێلۆنا نیازیان لە کڕینی هەیە. ئەوە جگە لەوەی ئارسیناڵ و ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش ناویان بە یاریزانەکەوە دەبەسترایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button