ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

کاکا: یارییەکەی میلان- لیڤەرپوول نیشانەیەکی خودایی بوو

یاریگا-ریکاردۆ کاکا باسی یارییەکی بەر لە ١٣ ساڵ دەکات لەگەڵ لیڤەرپوول و دووبارە رووبەروبوونەوەیان بە دەڵێتنیشانەیەکی خودایی بوو ناودەبات نەک هەڵکەوت.

لە ساڵی ٢٠٠٥دا میلان لە یارییەکی مێژووییدا ناسناوی خولی پاڵەوانەکانی لەدەستدا لە کاتێکدا بە ئەنجامی ٣-٠ لە پێش بوو لە سەرەتادا، بەڵام دواتر دوای دوو ساڵ لە هەمان یاریدا رووبەرووی یەکبوونەوە و میلان یارییەکەی بردەوە.

کاکا لە ساڵیادی تۆڵەکردنەوە لە لیڤەرپوول وتی ” بە هەڵکەوت نەبوو دووبارە رووبەرووی یەکبووینەوە بەڵکو نیشانەیەکی خودایی بوو. نامەوێت ناوی بنێم تۆڵە بەڵام جادویی بوو کە توانیمان لێیان ببەینەوە. تیمەکەمان جیاواز بوو وەک لە یاری کۆتایی ٢٠٠٥ چونکە کریسپۆ و شێڤچێنکۆمان لەدەستدابوو بەڵام هەمان بناغە و تیممان هەبوو”.

لە یاری دووهەمدا پیپۆ ئینزاگی دوو گۆڵی تۆمارکرد و دێریک کاوتیش لە تیمی بەرامبەر گۆڵێک، بەوەش میلان ٢-١ یارییەکەی لە لیڤەرپوول بردەوە و ساڕێژی برینی شکستەکەی بەر لە دوو ساڵیان کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button