ئه‌مریکا

ڕۆبەرتۆ کارلۆس: ڕۆناڵدۆی دیارە باشترین یاریزانی مێژووە

یاریگا- مشتومڕی باشترینی مێژوو لە نێو یاریزنانی تۆپی پێ، بابەتێکی دانەبڕاوە لە بۆچوون و هەڵسەنگاندنەکان. ئەم جارە رۆبەرتۆ کارلۆسی بەڕازیلی پێی وایە ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی، باشترینی هەموو سەردەمەکانە.

لە گفتوگۆیەکیدا کە لە پێگەی Goalی وەرزشی بڵاوبۆتەوە، کارلۆس لەگەڵ ئەوەی “دیاردە”ی پێ باشترینە، هاوکات بۆچوونەکەشی بە بەڵگەیەک پاڵپشتی لێ دەکات و دەڵێت: “ڕۆناڵدۆ لە ڕاهێنانەکانەوە ڕا دیار بوو. ئەو باشترین بوو. هەرگیز ڕۆناڵدۆیەکیتر نابێتەوە. نەک نێیمار، نە کرستیانۆ و نەک مێسی، بەڵکوو ڕۆناڵدۆی دیاردە بێ وێنەیە. لە سەردەمی ئێمەدا گۆڵ تۆمار کردن زۆر زەحمەت بوو، یاریکردن لەو سەردەمەزیاتر توانایی جەستەیی بوو، وە هێرشبەرەکانیش کەمتر پارێزراو بوون. هێشتاش ڕۆناڵدۆ دەیتوانی هەموو شتێک بکات.”

جگە لەو قسانەی کارلۆس، زۆر جار کەسایەتیە دیارەکانیتری تۆپی پێ، لەوانە زینەدین زیدان، جۆزێ مۆرینهۆ و چەندانیتر، لەسەر هەمان ڕا کۆکن کە ڕۆناڵدۆی دیاردەی تۆپی پێ، باشترینی هەموو سەردەمەکانە، ئەگەرچی پێکانە قورس و درێژخایەنەکانی ڕێگر بوون لەوەی ئەم ئەفسانەیە کە هەر لە سەرەتای هاتنی بۆ ئەورووپا، بە هونەرە تازە و جووڵە و گۆڵە بێ هەژمارەکانی، بوو بە ناوێکی دیار لە نێو دونیای پڕ لە ئەستێرە و ئەفسانەکانی ئەو وەختەی تۆپی پێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button