ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌را

یۆرگێن کلۆپ لە پێناو رازیکردنی تیمۆ ڤێرنەر پەیوەندی پێوە کردووە

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە پێناو رازیکردنی تیمۆ ڤێرنەر هێرشبەری یانەی لایپزیگی ولاتەکەی پەیوەندی پێوە کردووە.

رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی ئاشکرایکردووە راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز لە ماوەی رابردوو چەندینجار پەیوەندی بە هاونیشیمانیەکەی کردووە بۆ ئەوەی رازی بکات هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات و گەرەنتی ئەوەشی پێداوە پێگەیەکی باشی لە پێکهاتەی یانەکەی دەبێت، ئەمە بێجگە لەوەی چەندین یانەی دیکە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە چەند کەسێکی نزیک لەو یاریزانە هۆشداری ئەوەیانداوە باشتروایە نەچێتە لیڤەرپوول، چونکە ئەو یانەیە خاوەنی چەندین هێرشبەری بە توانایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button