چامپیۆنزلیگ

کلاتنبێرگ: گۆڵەکەی ڕامۆس لە فیناڵی 2016 بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئۆفساید بوو!

یاریگا- ناوبژیوانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید چەند ڕاستییەکی نەگوتراوی ئەو یارییە دەدرکێنێت و لە هەمووی زەقتر ئەوەیە کە دان دەنێت بەوەی گۆڵەکەی سێرجیۆ ڕامۆس ئۆفساید بووە.

ئەو یارییەی کە 1-1 کۆتایی هات و تێیدا پەنا بردرایە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان، مارک کلاتنبێرگی ناوبژیوانی ئینگلیزی بەڕێوەی برد. لە نوێتری دیمانەیدا لەگەڵ دەیلی مەیڵی بەریتانی گوتی: “گۆڵەکەی ڕامۆس تۆزێک ئۆفسایدی تێدا بوو. ئێمەش لە پشووی نێوان گێمەکان پێمانزانی. حاڵەتەکە زەحمەت بوو. یاریدەرەکانیش نەیانتوانی فریای بکەون. گێمی دووەم لێدانێکی سزام لە بەرژەوەندی ئەتڵەتیکۆ مەدرید هەژمار کرد، پیپی (پیپی بەرگریکاری ئەوکاتی ڕیاڵ) هات و وتی ئەوە هەرگیز لێدانی سزا نەبوو! منیش پێم گوت گۆڵەکەی ئێوەش نەدەبوو هەژمار بکرێت!”

ئەو نابژیوانە باس لەوەش دەکات کە لەو یارییەدا تووشی زەحمەتی بۆتەوە لە کۆنترۆڵکردنی هەندێک لە یاریزانەکان و بە تایبەت پیپی.

ڕامۆس لە خولەکی 15 گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمار کرد، تا خولەکی 46 فێرناندۆ تۆرێس لێدانێکی سزای بۆ ئەتڵەتیکۆ هێنا بەڵام گریزمان نەیتوانی گۆڵی پێ تۆمار بکات. ئەنجام لە بەرژەوەندی مێرەنگی بەو شێوەیە بەردوام بوو تا خولەکی   لە ڕێگەی یانیک کاراسکۆوە گۆڵی یەکسانبوون تۆمار کرا و دوو دوو گێمی زیاد کراو ئەنجامەکە بەو شێوەیە ماوەیە و لە کۆتاییدا شاهانەکان لە لێدانی یەکلاکەرەوە جامەکەیان بەرز کردەوە.

– دیمەنی گۆڵەکەی ڕامۆس بە وێنە:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button