ئینگڵته‌را

كۆمپانی: ڤان دایك باشترین بەرگریكاری مێژووی پریمەرلیگە

یاریگا: ڤینسنت كۆمپانی، بەرگریكاری پێشووی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئەندەرلەختی ئێستا ستایشی ڤێرجیل ڤان دایك بەرگریكاری یانەی لیڤەرپول دەكات و بە باشترین بەرگریكاری مێژووی خولەكە ناوی دەبات.

كۆمپانی لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ”sporf”: باشترین بەرگریكاری مێژووی پریمەرلیگ؟ ڤان دایك هەڵدەبژێرم ڕاستە ئەستێرەی دیكە زۆر هەن وەك جۆن تێری و ڕیۆ فێردیناند.

هەروەها ووتیشی: لیڤەرپول پێش ڤان دایك و دوای ئەو تەواو جیاوازە ، شوێن دەستی بە ئاشكرا بە یانەكەوە دیارە،نەك تەنها بۆ خۆی بەڵكو بەردەوامە لەگەل هاوڕێكانی و هاوكاریان دەكات ئەوە وادەكات یانەكە بەهێز بێت.

لیڤەرپول لە پێشەنگی پریمەرلیگ دێت بە جیاوازی 25 خاڵ لە نزیكترین ڕكابەری.

بابەتی زیاتر

Back to top button