ئه‌وروپا

ئەربیلوا باس لە ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا: ئەلڤارۆ ئەربیلوا ، یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕای خۆی بە ئەگەری ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا دەردەبڕێت و هەروەها باسی میسی و كریستیانۆش دەكات.

یاریزانەكەی پێشووی ئیسپانیا لە چاوپێكەوتنێكیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: میسی و ڕۆناڵدۆ هەردووكیان یاریزانی نایابن، شتێكی جوانە هەردووكیان لە یەك یانە یاری بكەن بەلام ئەوە مەحاڵە.

هەروەها ووتیشی: بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕاهێنانم كردووە دەزانم چۆن ڕاهێنان دەكات و چۆن خۆی ماندوو دەكات.

سەبارەت بە ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا ووتی: لەوباوەڕەدام كەئەوان بێ ڕاهێنەریان پێ باشتر بێ وەك لەوەی من ببم بە ڕاهێنەریان،لەگەڵ هەموو ڕێزم بۆیان بەڵام ئەوان لە لایەكن وە منیش لە لاكەی ترم.

بابەتی زیاتر

Back to top button