ئاسیائه‌وروپائیتاڵیا

” دوو مانگ پێش ئاشکرابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێمە ئاگاداری ئەو ڤایرۆسە بوین ”

یاریگا
کۆمەڵێک وەرزشوانی جیهانی ئاشکرایان کردوو دوو مانگ پێش ئەوەی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین ئاشکرا بکرێت، ئێمە لە شاری ووهان بوین و تووشی ڤایرۆسەکە بووین.

شمشێربازی هەڵبژاردەی سەربازی ئیتاڵیا بە ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا گوتووە ” دوو مانگ پێش ئەوەی کە یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار بکرێت، ئێمە بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەکانی هەڵبژاردە سەربازیەکان لە شاری ووهانی چین بووین، ئێمە شەش کەس لە ژورێک بوین و هەموومان نەخۆش کەوتین و دواتر دەرکەوت کە تووشی پەتاکە بوینە، زۆر دەرمانمان بەکار هێنا بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو ”.

ئالادی کلاڤۆل وەرزشوانی فەڕەنسی یەکێکی دیکە لە بەشداربووی پاڵەوانتیەکە بوو و ئەویش دەڵێت ” ئێمە ئەو کاتەی گەشتی شاری ووهانمان کرد، دوای چەند رۆژێک هەموومان نەخۆش کەوتین، نزیکەی سێ رۆژ نەمانتوانی راهێنان بکەین ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button