ئه‌وروپا

ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردن لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا

یاریگا- داتاکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئەم وەرزەی پێنج خولە گەورە ناوخۆییەکەی ئەورووپا، یارییەکانیان لە ڕووی گۆڵ تۆمارکردنەوە لە ئاستێکی هێرشبەریی باشدا بووە.

ژمارەکان بۆ هەر یارییەکی ئەو خولانە، کەمتر لە دوو گۆڵ نییە، بە شێوەیەک خولی ئەڵمانی ناسراو بە بوندسلیگا، ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردن تێیدا لە پێشەنگ دێت. پلەبەندییەکە بەم شێوەیە:
1- خولی ئەڵمانی (بوندسلیگا) 3.25
2- خولی ئیتاڵی (سێریائەی)، 2.91
3- خولی ئینگلیزی (پریمەرلیگ) 2.72
4- خولی ئیسپانی (لالیگا) 2.54
5- خولی فەڕەنسی (لیگ ئا) 2.52

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرکەوتنی کیشوەری ئەورووپا بە قورسی بەو پەتایە، سەرجەم یارییەکانی ڕاگرت و هەر وڵاتە و بو جۆرێک باس لە چۆنێتی دەستپێکردنەوەی خولەکانیان دەکەن. ئەوە لە کاتێکدایە چەند وڵاتێکیش کێبڕکێکانیانی ئەم وەرزەیان هەڵوەشاندەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button