Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

ئەفسانەیەکی دیکەی بارسێلۆنا وادەی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ناوێکی دیکەی دیار لە مێژووی دەیەی رابردووی بارسێلۆنا وادەی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

چەند رۆژێک لەمەوبەر سێرجیۆ بوسکێتس رایگەیاند کە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی، چیتر یاریی ناکاتەوە. وا جۆردی ئالباش هاتە پاڵ هاوتیمەکەی پێشووی لە بارسێلۆنا و ئێستای ئینتەر مەیامی.

ئالبا کە ماوەی 11 وەرز (2012-2023) درێسی بارسای پۆشی، لە هاوینی 2023 وەک بەشێک لە پرۆژەکەی ئینتەر مەیامی، پەیوەندی بەو یانە ئەمریکیەوەکرد و جارێکیتر لەوێ گروپێک لە یاریزانی پێشووتری بارسایان پێکهێنا لەپاڵ لیۆنێل مێسی، سوارێز و بوسکێتس.

ئەستێرە ئیسپانیەکە کە ئێستا تەمەنی 36 ساڵە، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 793 یاریی ئەنجامداوە و توانیویەتی 60 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ  157 ئەسێست. بە زۆر نازناوی گرنگ لەسەر ئاستی یانە و هەڵبژاردە شاد بووەتەوە کە توانیویەتی 21 نازناو کۆ بکاتەوە. لە دیاریترینیان چامپیۆنزلیگێک، یەک جار یۆرۆ و 6 جار خولی ئیسپانی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button