خوله‌کانی دیکە

یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا گرێبەستی ڕاهێنەرەکەی درێژ کردەوە

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی بەلجیگا و ڕۆبێرتۆ مارتینێز گەشتنە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو ڕاهێنەرە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، ناوبراو تا دوای یارییەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر سەرپەرشتی هەڵبژاردەکە دەکات. گرێبەستەکەی مارتینێز پاش یارییەکانی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپای ئەم ساڵ کۆتایی دەهات، ئەو پاڵەوانێتیەی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا بۆ ساڵێکیتر.

بەلجیکا لە ژێر دەستی مارتینێزی تەمەن 46 ساڵ، ئاستێکی نایابی پیشان داوە و ڕوخسارێکیتری داوە بە هەڵبژاردەکە. بە شێوەیەک توانیان پلەی سێیەمی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا.

Back to top button