ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بە فەرمی یانەیەکی ئینگلیزی یەکەم گواستنەوەی ئەنجامدا

یاریگا-
یانەی واتفۆردی ئینگلیزی لە کاتێکدا کە چاڵاکیە وەرزشیەکان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاون و چارەنوسی یانەکانیش بە هۆی قەیرانی دارایی لە مەترسیدایە، بەڵام ئەوان یەکەم گرێبەستی هاوینەیان راگەیاند.

ماڵپەری فەرمی یانەی واتفۆردی ئینگلیزی بڵاویکردەوە لەگەڵ پاپێ گایی ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی لوهافەری ئەم وڵاتە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە ٢١ ساڵانە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ و دوای کردنەوەی وادەی گواستنەوەی یاریزانان بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانە نوێییەکەوە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ووردەکارییەک لەسەر تێچووی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە.

پاپێ گایێ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە لیگ وەنی فەڕەنسا بەشداری ٢٥ یاریی کردووە و تەنها دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە.

Back to top button