ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا

یاریگا- وا دیارە ژیان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و تۆپی پێش هەناسەی بۆ دەگەڕێتەوە دوای تووشبوونی جیهان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئامادەکاریی ئەستێرەکانی تۆپی پێش، ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ئەو ڕاستییەی سەرەوە.

ڕۆژنامەی “ڕیکۆرد” ئەوەی زانیوە کە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە خۆئامادەکردندایە بۆ گەڕانەوە بۆ تۆرینۆی ئیتاڵیا و لە پێناو دەستپێکردنەوە بە ڕاهێنانەکانی یانەکەی.

دۆن لەو ماوەیەی کە جیهان خۆی کەرەنترینە کرد بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ناوبراو لە مادێرای زێدی خۆی کاتەکانی خۆی لە ماڵەوە لەگەڵ خانەوادەکەیدا بەسەر دەبات و هاوکات لەسەر یاریگای یانە کۆنەکەی، ناسیۆنال مادێرا، مەشق و ڕهێنانەکانی بەردەوامیی پێ دەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button