ئه‌مریکا

“جارێکیان ئیبراهیمۆڤیچ هەڕەشەی کوشتنی لێ کردین!”

یاریگا- هاوتیمییەکی پێشووتری زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ وێنەیەکی جیاوازتری ئەستێرە سویدییەکە دەخاتە ڕوو بە شێوەیەک وەک کەسێکی لە خۆبایی و خۆبەشزانی وەسف کرد.

جواو پیدرۆی پورتووگالی و هاوتیمی ئیبرا لە گالاکسی، باس لەوە دەکات یانەکەیان لە یارییەکدا بە گۆڵێک لە پێشەوە بووە، بەڵام دواتر یارییەکە 3-2 لە بەرژوەندی یانەی دژبەر کۆتایی هاتووە. لە ئاکامی ئەوە، نهێنییەکی ژووری خۆگۆڕین دەدرکێنێت و دەڵێت: “کوڕینە، ئەگەر ئێوە لێرەن بۆ ئەوەی دواتر بچن بۆ کەناری دەریا و پیاسەی ناو هۆڵیوود، ئەوە ئێستا بیڵێن. من خاوەنی دورگەیەکم و بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ لە هەژماری بانکیەکەکدا هەیە، بۆیە هیچ پێویستم بەوە نییە لێرەبم. ئەوەشی دەستپێشخەربێت لەوەی شتێکم بە ڕوودا بڵێت، ئەیکوژم.”

پیدرۆ، چیرۆکێکیتر دەگێڕێتەوە و دەڵێت: “جارێکیتر پێش یارییەک، یەکێک پرسیاری کرد کێ لە تۆپەکە دەدات بۆ دەستپێکی یارییەکە؟ (سەنتەر شکاندن بۆ دەستپێکردنی یاری)، یاریدەدەری ڕاهێنەرە گوتی با جواو پیدرۆبێت چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونی پیدرۆیە. لەولاوە زاڵاتان هەڵدایە و گوتی هەموو ڕۆژێک ڕۆکی لەدایکبوونی منە، ئا دەی ئەو تۆپەم بۆ غلۆر بکەنەوە!” ئینجا دەستی کرد بە پێکەنین.

پێش ئەوەی لە مانگی یەکی ئەمساڵ ڕوو بکاتەوە ئەی سی میلان، سوڵتانی سویدی نەخشی خۆی بە یانە گالاکسیەوە جێ هێشت کاتێک توانیبووی لە 58 یاریدا، 53 جار تۆڕی گۆڵەکان بهەژێنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button