ئه‌وروپا

هەڵبژاردنی باشترینەكان لەلایەن بواتینگەوە هێنری شۆك دەكات

یاریگا: كیڤن پرینس بواتینگ، یاریزانی یانەی فیۆرێنتینا كە ئێستا بە خواستن لە یانەی بێشكتاشی توركی یاری دەكات، سێ لە باشترین یاریزانەكان دەستنیشان دەكات كە یاری لەگەڵ كردوون.

لە گفتۆگۆیەكیدا لەگەڵ هێنری گۆڵكاری مێژووی ئەرسیناڵ لە ئینستاگرام ، پرسیاری لە بواتینگ كرد سەبارەت بە باشترین سێ یاریزان كە یاری لەگەڵ كردبێت.

لە وەڵامدا ووتی: دەزانم هەندێك كەس دەمكوژن بەم وەڵامانە بەڵام ڕاستیەكەی ئەوەیە كە لیۆنێل میسی باشترین یاریزان بووە كە یاریم لەگەل كردبێت، هەروەها ئیبراهیمۆڤیچ و پێرلۆ باشترین یاریزانەكانن كە یاریم كردبێت لەگەلیان.

Back to top button