ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یوێفا وادەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگی دیاریکردووە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا لە هەوڵی ئەوەدایە بە هەر شێوەیەک بێت یارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ دەست پێ بکرێنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووە یوێفا دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوازێکی نوێ یارییەکانی ئەم وەرزە دەست پێ بکاتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە کە یارییەکانی داهاتوو لەسەر شێوازی یەک یاریی بەڕێوەبچن و هەروەها فاینەڵی چامپیۆنزلیگ لە رێکەوتی 29ـی مانگی هەشت بەڕێوەبچێت و هەروەها فاینەڵی یۆرۆپالیگیش لە رێکەوتی 26ـی هەمان مانگ بەڕێوەبچێت.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیە وەرزشیەکان لە سەرانسەری جیهان وەستاون و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی هیچ خوڵێک دیار نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button