ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا ئامادەیە گۆڕینەوەیەکی گەورە لەگەڵ چێڵسی بکات

یاریگا
بارسێلۆنا لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانانەی کە پێویستیان پێیەتی رازی بکەن و بگوازنەوە ریزەکانیان و چاوەڕێش دەکرێت لەگەڵ یانەی چێڵسی گۆڕینەوەیەکی مێژوویی بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە کارگێری بلاوگرانا ئامادەیە فلیپ کۆتینهۆ ناوەڕاستکاری یانەکەی کە بە شێوەیەکی کاتی لە بایرن میونشن یاریی دەکات بدات بە یانە ئینگلیزیەکە و لە بەرامبەردا ئەو یانەیەش نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەکەیان پێشکەش بە ئەوان بکەن، لە کاتێکدا ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە چەندین داواکاری دیکە لەلایەن یانەکانی وەکو یۆڤێنتوس، ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان هەیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئەگەرێکی زۆر هەیە چێڵسی بەم گۆڕینەوەیە رازی ببێت، چونکە پێشتر کۆتینهۆ هیوای خواستووە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و یاریی بۆ یەکێک لە یانەکانی ئینگلیزی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button