ئه‌وروپا

سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ هاوکاری هاونیشتیمانیان دەکەن

یاریگا
سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بریاریانداوە نیوەی ئەو پاداشتەی کە لە یارییەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020دەستیان کەوتووە پێشکەش بە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەیان بکەن.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ پۆرتوگاڵ بڵاویکردووە سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بریاریانداوە لە پێناو رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نیوەی ئەو پاداشتەی پێیان دراوە لە پێناو گەیشتن بە یۆرۆی 2020 پێشکەش بە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەیان و کەرتی تەندروستی بکەن و هاوکارییەکەش نزیکەی 4.7 ملیۆن یۆرۆیە.

پۆرتوگالیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدا بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا 16934 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بونە و 535 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button