ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤێنتوس دوو یاریزانی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا
چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو چەند یاریزانێک بە ناچاری ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا جێبێڵن و دیارترینیان ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکار و ئیڤان راکیتیچی ناوەڕاستکارن.

رۆژنامەی کالچۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری خانمە پیرەکە لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانە ناڕزاییەکەی بلاوگرانا و چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو ئەو دوو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام گەورەترین کێشە ئەوەیە کە بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە فەڕەنسیەکە داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە کە بێرناردێسکی یاریزانە لاوەکەی بیانکۆنێریش دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و بارسێلۆنا ئەو یاریزانەی دەوێت، بۆیە ئەگەر هەیە هەردوو یانە ئالوگۆری بەم یاریزانانە بکەن.

Back to top button