ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: وادەی دەستپێکردنەوەی بۆندزلیگا درێژ کرایەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی وادەی دواخرانی یارییەکانی ئەم وەرزەی بۆ 30ـی مانگی ئەپرێل درێژکرایەوە.
هەژمارەی فەرمی بۆندزلیگا لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە ئەمڕۆ بەشێک لە ئەندامانی فێدراسیۆنەکەیان لەسەر ئەوە رێکەوتن کە وادەی دەست پێکردنەوەی وەرزی ئەمساڵ کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراون، بۆ کۆتایی مانگی داهاتوو درێژ بکرێتەوە، چونکە بارودۆخەکە بەم زووانە ئاسایی نابێتەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا وەستێندران و چاوەڕێ دەکرا بۆندزلیگای ئەڵمانیا سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button