ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

راهێنەرەکەی گالاتاسارای نەخۆشخانەی جێهێشت

یاریگا
فاتح تەریم، راهینەری یانەی گالاتاسارای تورکیا دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ رایگەیاند کە چاکبووەتەوە و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەی نەماوە.

راهینەری یانە تورکیەکە وێنەیەکی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووە و نوسیویەتی دوای هەفتەیەک تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ پزیشکەکان پێیان گوتووە کە چاکبووەتەوە و ئەویش دواتر یەکسەر نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەکەی و ئێستاش تەندروستی زۆر باشە.

تەریم هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی تایەکی بەرزی گرت پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەم هۆیەوە لە نەخۆشخانە چاودیری کرا.

Back to top button