ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسێناڵ ئامادەیە دەستبەرداری ئۆبامێیانگ ببێت

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەڕا ئامادەن دەستبەرداری ئاوبامێیانگ هێرشبەری گابۆنی یانەکەیان ببن.

رۆژنامەی دەیلی مایلی بریتانی ئاشکرایکردووە لە ماوەی رابردوو تۆپ هاوێژەکان چەندینجار هەوڵیانداوە کە گرێبەستی گۆڵکاری یانەکەیان درێژ بکەنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە هەوڵەکانی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە لە یانەکەی بەردەوام بێت، بۆیە ئەو یانەیە دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستی بەرامبەر 55 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببن، بە پێچەوانەوە بەبێ بەرامبەر یانەکەی جێدێڵێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بەرپرسانی بارسێلۆنا ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام داوایان کردووە کە نرخەکەی کەم بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button