ئه‌وروپا

ڕوبیالیس: بارسێلۆنا نابێتە پاڵەوان ئەگەر خول هەڵبوەشێتەوە

یاریگا: لویس ڕوبیالیس ، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دووپاتیكردەوە كەوا بارسێلۆنا نابێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانی لە ئەگەری تەواو نەكردنی خولەكە لە ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەوەی بە ستەم دەزانێت.

بارسا لە پێشەنگی خولی ئیسپانی دەهات پێش ڕاگیرانی خولەكە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی دووەم.

ڕوبیالیس لە چاوپێكەوتنێكدا ووتی: پێویستە خول وەك خۆی كۆتای پێ بێت نەك لە نیوەی وەرز، ئەوە شتێكی دادپەروەر نیە كە بەو شێوە خول تەواو بێت، بارسێلۆنا نابێتە پاڵەوان ئەگەر خولەكە بوەستێت.

هەروەها ووتیشی: یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەست بە هەنگاوەكانی دەكات و لە 25 مانگی داهاتوو بڕیار دەدات كە ئایاخولەكە بەردەم دەبێت یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button