ئیسپانیا

ئۆمتیتی لە پرۆژە دوورمەوداکانی کیکی سیتیندا نییە

یاریگا- ڕەنگە ئەم وەرزە کۆتا وەرزبێت بۆ بینینی ساموێل ئۆمتیتی بە درێسی یانەی بارسێلۆناوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە یانە کەتەلۆنییەکە هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکە دەکەن و پێ دەچێت لە هاوینی دادێ، دەستبەرداری ببن ئەگەر دەستەوارەی دڵخوازی خۆیان بۆ بێتە پێشەوە.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە ماوەیەک بە هۆی پێکانێکی سەخت و درێژخایەنەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، بە گەڕانەوەشی نەبۆتە جێی ڕەزامەندی کیکی سیتین کاتێک دەیەوێت گۆڕانکاری بەرچاو بکات لە پێکهاتەکەدا.

بارسا ساڵی 2016 ئەو یاریزانەی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە لیۆنی فەڕەنسییەوە گواستەوە. لە ئێستاشدا بە گوێرەی ڕۆژنەی زە سەن، مانچستەر و ئارسیناڵ و چێڵسی چاویان لە گواستنەوەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button