ئیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ: ساڵی داهاتوو بۆ چامپیۆنزلیگ هەوڵدەدەین

لە هەفتەی ٣٣ی خولی ئیتاڵی، یۆڤانتۆس بووە پاڵەوانی ئیتاڵیا و کریستیانۆ رۆناڵدۆش هەستی خۆی دەردەبڕێت
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی گۆڵ، لە دوای بردنەوەیان لە یانەی فیۆرێنتینا و بوون بە پاڵەوان، کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاندووە:
“من لە وڵاتانی وەک ئینگتلەرا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا نازناوی خولەکانم بەدەستهێناوە”
“یۆڤانتۆس هەشتەم جامی خۆی لەسەر یەک بەرزدەکاتەوە و ئەمەش ئامارێکی تایبەتە. دەبێت ئێمە هەمیشە سەیری پێشەوە بکەین و لە سەرکەوتنەکانمان بەردەوام بین”
“ئەمە بەدەستهێنانی یەکەم پاڵەوانێتییە لەگەڵ یۆڤانتۆس و لەگەڵ هاوڕێکانم چآوەڕێی ئەم رۆژەمان دەکرد”
لەبارەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش، رۆناڵدۆ گووتی
“ئەمساڵ هەوڵماندا بەڵام لە کۆتاییەکاندا شکستمان هێنا، ساڵی داهاتوو بۆ ئەو نازناوە دەگەڕێینەوە”
یۆڤی لەم وەرزەدا خاوەنی ٨٧ خاڵە لە ٣٣ یاریدا و بە پلەی دووەم ناپۆلی دێت کە خاوەنی ٦٧ خاڵە لە ٣٢ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button