ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

روگانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
دانیێل روگانی، یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لە رێگەی کەناڵی فەرمی یانەکەی بڵاوکردووە و دەڵێت ” تەندروستیم زۆر باشە و ئەم چەند رۆژەی لە ژێر چاودێریدام، تەواوی فیلمەکانی نێتفلێکسم بینیوە و داواش لە خەڵک دەکەم سەیری فیلمی میوانی شاراوە بکەن، هەرچەندە فیلمێکی ترسناکە و درێژیش نیە ئەوەندەش راست نیە، هەروەها پێشنیارەکانتان بۆ فیلمەکان دەبینم “.

روگانی یەکەم یاریزان بوو لە سێریائەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت و بەم هۆیەوە ماوەیەکە لە ژێر چاودێریدایە.

Back to top button