ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی پیکێ کردووەتە ئامانج

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا لە ئێستاوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی جێرارد پیکێ بەرگریکاری یانەکەیان دەدەن و بۆ ئەم مەبەستەش فلیپێ لویز لە یانەی لازیۆیان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی کۆریرۆ دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە بەرپرسانی بلاوگرانا بە هۆی هەڵکشانی تەمەنی بەرگریکارەکەی یانەکەیان لە ئێستاوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی شوێن گرەوەی دەدەن و بەرگریکارەکەی لازیۆ بە باشترین بژاردە دەزانن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ بکەن.

فلیپێ لویز تەمەنی 23 ساڵە و لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و نرخی ئەو یاریزانەش لە بازاری گواستنەوە بە 20 ملیۆن یۆرۆ خەملێندراوە.

Back to top button