ئینگلتەرا

ڕەنگە ئەم وەرزە بۆ لوکاس تۆرێیرا کۆتایی بێت

یاریگا- دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا تووشی پێکان هات، بەو هۆیەوە ڕەنگە وەرزەکە بۆ لوکاس تۆرێیرای ئارسیناڵ کۆتایی بێت.

جەنگاوەرە ئۆرەگواییەکە لە یاری بردنەوەیان بەرامبەر پۆرتسمۆس 2-0 دووچاری پێکانی سەخت هات لە پاژنەی پێی دا. دووشەممەی ئەم هەفتەیە ئارسیناڵ ڕایگەیاند کە ناوبراو پێویستی بە 10 هەفتەیە بۆ چاکبوونەوە لە پێکانەکەی، بەوەش ڕەنگە وەرزەکەی بۆ تۆرێیرا کۆتایی هاتبێت.

ئەگەرچی مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەر هیواخواز و گەشبین بوو بەوەی یاریزانەکەی پێش کۆتایی هاتنی وەرز بگەڕێتەوە، هاوکات ئەوەشی خستە ڕوو لە دوو یان سێ هەفتەی داهاتوو بە تەواوەتی لەوە دڵنیا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button