ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

مباپێ بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەریفەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بە هۆی نەخۆشی بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی نەکرد.

رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی بڵاویکردەوە گۆڵکاری شازدەکان لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا بە هۆی نەخۆشی بەشداری نەکردووە و چارەنوسی بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ دیار نیە، هەرچەندە چاوەڕێ دەکرێت پێکانەکەی قورس نەبێت، بەڵام یانەکە هیچ زانیاریەکی لەسەر پێکانی گۆڵکارەکەیان بڵاونەکردووە.

لەلایەکی دیکەوە تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری بەڕازیلی لە پێکانەکەی رزگاری بووە و دەتوانێت بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button