ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لەناکاو؛ ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی گەورەی پرێمەرلیگ دەدات

دۆخەکە ئاڵۆزە و مەدرید دەیەوێت بیقۆسێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە تۆکمەکردنی ریزەکانی ناوەستێت و لەوانەیە بەلانیکەمەوە، گرێبەستێکی دیکە لە مێرکاتۆی هاوینەدا بکات.

هەرچەندە لە دەستپێکی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا، ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ دین هاوسن واژۆکرد و ئێستا لە پێکهاتەکەی چابی ئاڵۆنسۆ، یاریزانێکی سەرەکییە، بەڵام پێدەچێت بەرگریکارێکی دیکەش بگوازێتەوە.

پێگەی ریال مەدرید کۆنفیدێنسیال بڵاویکردووەتەوە، مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول دەکات، چونکە بەرگریکارە فەڕەنسییەکە تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لە لیڤەرپوول نوێنەکردووەتەوە.

گرێبەستی ئێستای کۆناتێ لە هاوینی ساڵی 2027 لە لیڤەرپوول بەسەردەچێت، دوا گفتوگۆکانیش لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێ ئەنجامبوون و ئێستا تەواوی گفتوگۆکان وەستاون.

ریال مەدرید دەمێکە چاوی لەسەر کۆناتێ داناوە، بەڵام چاوەڕێی تەواوبوونی گرێبەستەکەی دەکرد، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، چونکە چەند یانەیەکی دیکەش هەوڵی گواستنەوەی کۆناتێ دەدەن و ریال مەدرید ترسی لەدەستدانی دەرفەتی گواستنەوەی هەیە.

لیڤەرپوول ئامادەیە بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند رێگە بەچوونە دەرەوەی کۆناتێ لەم هاوینەدا بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا ریال مەدرید نەگەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، ئەو بڕە پارەیە بۆ کۆناتێ خەرجبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button