ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: وادەی بەڕێوەچوونی دێربی ئیتاڵیا دیاریکرا

یاریگا
دوای ئەوەی دێربی ئیتاڵیا لە نێوان یۆڤێنتۆس و ئینتەر میلان بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا، بریارە یارییەکە هەفتەی داهاتوو بکرێت.

ماڵپەری فەرمی سێریائەی بڵاویکردووە تەواوی یارییەکانی گەڕی 26 کە بریاربوو سەرەتای ئەم هەفتەیە بکرێت بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخران و بریارە ئەو یارییانە هەفتەی داهاتوو رۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە بەڕێوەبچن و گرنگترین یاریش دێربی ئیتاڵیا دەبێت کەو ئەو یارییە شەوی یەک شەممە کاتژمێر 22:45 بە کاتی هەولێر دەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە ئەو یارییانە بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچن و هیچ رێکەوتێکیش بۆ بەڕێوەچوونی هەفتەی 27 دیاری نەکراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button