ئه‌وروپا

كۆمان باس لە بارسێلۆنا و تیروپشكەكە دەكات

یاریگا: ڕۆناڵد كۆمان ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، ئاشرایكرد كەوا بارسێلۆنای ڕەتكردووەتەوە لە پێناو هۆڵەندا.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاهێنەرەكەی هۆڵەندا ووتی: بەڵێ ئەوە ڕاستە بە بارسێلۆنام ووت نا لە پێناو هەڵبژاردەكەم.

سەبارەت بە تیروپشكەكەیان لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ووتی: ئەوە باشە بە بۆچوونی من، پێوویستە سەرەتا یۆرۆی 2020 ئەنجام بدەین دواتر بزانین چی ڕوودەدات.

هەروەها ووتیشی: گرنگترین شت لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ئەوەیە كە پێشەنگی كۆمەڵەكەمان بین تا لە لوتكەی گروپەكەمان بین لە جامی جیهانی ، ئەوە ئامانجی سەرەكیمانە.

هۆڵەندا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا گروپەكەی پۆڵەندا و بۆسنە و ئیتاڵیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button