دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ نیوكاسڵ پارێزگاری لە ئەستێرەیەكی دەكات و نونێز ئەزموونێكی نوێ تاقیدەكاتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
داروین نونێز دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقیبكاتەوە، نۆتینگهام ئۆفەرێكی نیوكاسڵ بۆ ئەستێرەیەكی رەتدەكاتەوە و چێڵسی دەیەوێت گرێبەستی هێرشبەرێک كۆتایی پێبهێنێت.
داروین نونێز هێرشبەری ئوروگوای یانەی لیڤەرپوول ئەگەر ئانفیڵد جێبهێڵێت ئەوا پەیوەندی بە ناپۆلیەوە دەكات – فوتبۆڵ ئیتاڵیا.
نۆتینگهام فۆرێست ئۆفەرێكی نیوكاسڵی بە بەهای 45 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی ئیلانگا رەتكردەوە – سكای سپۆرتس.
چێڵسی دەیەوێت بەخێرایی گواستنەوەی جەیمی گیتێنز بۆ ریزەكانی یانەكەی كۆتایی پێبهێنێت – ئاتلێتیک.
بارسێلۆنا دەیەوێت بەخواستن ماركوس راشفۆرد هێرشبەری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە – گاردیان.
نیوكاسڵ دەیەوێت ئالێكساندەر ئیزاک بكات بە خاوەنی زۆرترین موچە لە مێژووی یانەكەیدا بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبكات و لەو یانانە دووریبخاتەوە كە ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن – تایمز.
فەنەرباچێ گرنگی بە گواستنەوەی جەیدن سانچۆ ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد دەدات – تۆک سپۆرت.
سەندرلاند گفتوگۆی لەگەڵ ساسۆلۆو بۆ گواستنەوەی ئارماند لاورێنتێ دەستپێكردووە – ESPN.
ئێڤەرتن و مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی وێلفرێد ئێندیدی دەدەن كە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 9 ملیۆن پاوەندە – تۆک سپۆرت.
نۆتینگهام و مارسیلیا گفتوگۆكانیان بۆ گواستنەوەی جۆردان هێندرسن دەستپێكردووە – دەیلی مەیڵ.
كیپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەم هەفتەیە بە بەهای 5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە دەكات – سكای سپۆرتس.
نیكۆ ویڵیامس هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو بە یانەكەی راگەیاندووە كە دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات – ئاتلێتیک.
هەریەک لە یانەكانی ئێڤەرتن، برێنتفۆرد، وێستهام و فولهام بیر لە گواستنەوەی عومەر هەتچینسن یاریزانی ئینگلیزی یانەی ئیپسویچ تاون دەكەنەوە – دەیلی مەیڵ.