تەواو؛ ئاندی رۆبێرتسن لە نێوان لیڤەرپوول و ئاتلێتیکۆ مەدرید خۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا –
ئاندی رۆبێرتسن لە نێوان لیڤەرپوول و ئاتلێتیکۆ مەدرید خۆی یەکلایی کردەوە و بڕیاری خۆی بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە.
ماڵپەڕی TEAMtalkـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئاندی رۆبێرتسن بەرگریکاری لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە، ئەو دەیەوێت بچێتە ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریزەکانی لیڤەرپوول بەجێبهێڵێت، بەرگریکارە 31 ساڵانەکە دوای هەشت ساڵ ماڵئاوایی لە سوورپۆشەکان دەکات.
سێباستیان ڤیدال رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆبێرتسن بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە، نایەوێت بچێتە هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ چونکە نایەوێت رۆژێک لە رۆژان بە درێسی یانەیەکی دیکە رووبەڕووی رێدز ببێتەوە کە لەوەتەی ساڵی 2017 درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.
⭐️EXCLU⭐️ Andy Robertson a indiqué à ses agents qu’il voulait rejoindre l’Atletico Madrid. Dans l’idéal il ne souhaite plus jouer en Premier League par respect pour les fans de Liverpool 😌 #Robertson #LFC #AtleticoMadrid #ATM #mercato
— Sébastien Vidal (@SebEcrivainFoot) June 18, 2025
رۆبێرتسن بڕیاری داوە هاوشێوەی ترێننت ئالێکساندەر ئارنۆڵد رووبکاتە لالیگا کە ئەویش روویکردووەتە ریزەکانی ریال مەدرید، رکابەری لەمێژینەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، لەکاتێکدا ساڵانێکی زۆر بوو ئارنۆڵد و رۆبێرتسن هۆکاری سەرکەوتنەکانی لیڤەرپوول بوون.
پێشتر نیکۆلۆ شیرا ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول لەگەڵ میلۆس کێرکێز (21 ساڵان) گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەو بەرگریکارە چەپە دەباتە ریزەکانی و تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارەکەی بۆرنمۆس واژۆ دەکات، بۆ ئەوەی شوێنی ئاندی رۆبێرتسن بگرێتەوە.
بەرگریکارە 31 ساڵانەکە تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول ماوە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 18 ملیۆن یۆرۆیە، کە 2017 بەرامبەر نۆ ملیۆن یۆرۆ لە هال سیتییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرپوولەوە کرد.
بەرگریکارە سکۆتلەندییەکە وەرزی رابردوو بەشداریی 45 یاریی یانەکەی کرد، کە بە درێسی رێدز لە 342 یاری 11 گۆڵ و 67 ئەسیستی کرد و نۆ نازناوی بە درێسی یانەکە بەرزکردەوە.