ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

مانێ: لە سەنیگال هەموو هاندەری لیڤەرپوولن

یاریگا
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەڕا دەڵێت کە لە وڵاتەکەی هاونیشتیمانی زۆرینەیان هاندەری لیڤەرپوولن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری وەرزشی جیهانی گۆڵ یاریزانە سەنیگالیەکە دەڵێت ” هاونیشتیمانیەکانم زۆرینەیان هاندەری لیڤەرپوولن، بەڵام دوو ساڵ لەمەوبەر بەم شێوەیە نەبوو و ئەوان زیاتر هاندەری ریال مەدرید، بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد بوون، هەر کاتێکیش لیڤەرپوول یاریی هەبێت، وەکو ئەوە وایە کە هەڵبژاردەکەیان یاریی هەبێت “.

سادیۆ مانێ لەو کاتەوەی پەیوەندی بە رێدز کردووە، توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و وەرزی رابردووش توانیان ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button