ئه‌وروپا

تێر شتیگن: سەختترین یاریزان دەستنیشان دەكات كە ڕووبەڕووی بووەتەوە لە خولی ئیسپانی

یاریگا: تێر شتیگن ، گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە سەختترین یاریزان و سەختترین یانە دەكات كە ڕووبەڕووی بووەتەوە .

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا شتیگن سەبارەت بە كیكی سیتین ووتی: هەموو راهێنەرێك شێوازی تایبەت بە خۆی هەیە، لەو باوەڕەدام تا ئێستا كیكی سیتین بەشێوازێكی باش هاتووە، با ڕاستگۆش بم شێوازی یاریكردنیم پێ خۆشە.

هەروەها سەبارەت بە سەختترین یاریزان كە ڕووبەڕووی بووەتەوە ووتی: یاریزانی زۆر بووە لە خولی ئیسپانی بەڵام ئادۆرێز سەخت بووە و لە زۆربەی كات گۆڵی لێكردووم.

سەبارەت بە دەستپێكی یاریكردنی ووتی: لە سەرەتادا یاریزان بووم نەك گۆڵپارێز، ئەوەش تەنها بڕیاری من نەبوو بەڵكو بڕیاری ڕاهێنەریش بوو، دواتر گۆڵپارێزیم تاقی كردەوە و سەركەوتوو بووم.

بابەتی زیاتر

Back to top button