ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

جیرارد مارتن، بەرگریکاری چەپی بارسێلۆنا، کە بەشێک بوو لە تیپی خوار 21 ساڵانی ئیسپانیا لە یۆرۆ، بەهۆی شکانی ئێسکی دەستی راستی ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەجێهێشت.

مارتن لە کاتی بردنەوەی ئیسپانیا بەرامبەر سلۆڤاکیا بە ئەنجامی 3-2 تووشی پێکان بوو. لە خولەکی 64دا بە ئازارێکی زۆرەوە یاریگای بەجێهێشت، دەستبەجێ پشکنینەکان دەریانخست کە ئێسکی دەستی راستی شکاوە.

بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵەکە دەستبەجێ کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەجێهێشت و ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا و لە کلینیکی یانەکەدا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی بە وردی نازانرێت، بەڵام سەرچاوە نزیکەکان لە کارمەندانی پزیشکی، ماوەی چاکبوونەوەی چوار بۆ شەش هەفتە دەخەمڵێنن. ئەمەش مانای وایە ئەگەری زۆرە لە کەمپی پێش وەرزی بارسا بەشداری نەکات.

پێکانەکەی جێرارد مارتن، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پلانەکانی فلیک بۆ وەرزی داهاتوو هەیە، رەنگە گفتوگۆکان لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی بۆ وۆڵڤز یان یانەکانی دیکەی پرێمەرلیگ ئاڵۆزتر بکات. پێشتر وۆڵڤز ئۆفەرێکی سەرەتایی بۆ ئەو بەرگریکارە تەکنیکییە پێشکەش کردبوو، بەڵام ئێستا یانە ئارەزومەندەکان پێیان باشترە چاوەڕێ بکەن تا بە تەواوی چاک دەبێتەوە.

جێرارد مارتن بەرهەمی ئاکادیمیای لا ماسیایە. هاندەران هیوایان خواستبوو لە وەرزی 2025/2026 چانسی یاری کردنی زیاتری لە تیپی یەکەم بەدەستبهێنێت، بەڵام پێکانەکەی پلانەکانی دواخستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button