بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ یاریزانێکی پێشووی لیڤەرپوول بووەتە ئامانجی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید سەرقاڵە لە چڕکردنەوەی گەرانەکانیان بۆ هێنانی یاریزانی نوێ بۆ پێگە جیاوازەکانی یاریگا لەژێر سەرپەرشتی چابی ئالۆنسۆی راهێنەری تازەدەستبەکاربوو.

هێڵی پێشەوە ئەو هێڵە دەبێت کە راهێنەرە ئیسپانییەکە چاوی لەوەیە تۆکمەتری بکاتەوە بە هێنانی هێرشبەرێکی ژمارە 9.

لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی یەکێک لە ئامانجەکانی یانە شاهانەکانی بۆ ئەو پێگەیە ئاشکراکرد کە ئانتی بودیمیری هێرشبەری تەمەن 33 ساڵی کڕواتی یانەی ئۆساسۆنایە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنها 8 ملیۆن یۆرۆیە. ئەوەش وەک بژاردەیەکی گونجاو بۆ شوێنی خۆسێلۆ کە وەرزی رابردوو کاریگەریی نەبوونی ئەو ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە بە روونی بە هێڵی پێشەوە دیاربوو.

ریال مەدرید لەسەر داوای ئاڵۆنسۆ هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی کڕواتی دەدات

لە نوێترین زانیارییدا کە هەمان سەرچاوەی سەرەوە ئاشکرایکردووە، بودیمیر تاکە بژاردەی ئالۆنسۆ نییە بۆ ئەو پێگەیە، بەڵکوو رۆبێرتۆ فێرمینۆی یاریزانی ئێستای ئەهلی سعوودی و یانەی لیڤەرپوولیش خراوەتەسەر مێزی گفتوگۆ نێوخۆییەکانی ریال کە لێی بڕۆنە پێشەوە.

فیرمینیۆ وەرزی رابردوو لە 29 یاریی خولی سعوودیە و چامپیۆنزیلی ئاسیا توانی 11 گۆڵ و 10 ئەسێست بکات. یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دەیانەوێ سوود لە ئەزموونە زۆرەکەی وەربگرن بۆ نێو ناوجەی سزا و پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی وەرزی رابردوو تیمەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی گرفتی تێدا هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button