ئینگلتەراگرنگترین

ساری : شێوازی کارکردنم ناگۆڕم و لەبەر ئەم هۆکارە دۆڕاین

یاریگا-ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەی چێڵسی رەتیدەکاتەوە شێوازی یاریکردنی تیمەکەی بگۆڕێت پاش شکستە مێژووییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر مانچستەر ستی.

بلوز بە ئەنجامی ٦-٠ دۆڕان بە تیمە سەرسوڕهێنەرەکەی پیپ گواردیۆلا، ئەوەش قورسترین شکستی چێڵسییە لە مێژووی پریمەرلیگ دا.

ساری هۆکاری شکستەکەی دایە پاڵ یاریزانەکان و وتی “نەخێر نایگۆڕم چونکە ئەوەی ئەمڕۆ شێوازی من نەبوو، لە سەرەتای ئەم وەرزەدا کاتێک بە شێوازی من یاریمان دەکرد سەرکەوتوبووین بۆیە دەبێت بزانین ئێستا بۆچی وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت. ئەوەش ئاسان نیە، لە سەرەتادا لە دەرەوەی یاریگای خۆمان باشتر یاریمان دەکرد و ئێستا لە یاریگای خۆمان باشترین. شتێک گۆڕاوە و دەبێت بزانین چیە. ئامانجی من ئەوەیە تۆپی پێی من ئەنجام بدەین ، نازانم هۆکارەکەی چیە بەڵام لە ئێستادا یاریزانەکان ئەوەی دەیکەن شێوازی من نیە و پلانەکانم جێبەجێ ناکەن”.

بەو شكستە چێڵسی پلەی چوارەمی لەدەستدا لە بەرژەوەندی مانچستەریونایتد و لە ئێستادا داهاتووی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەژێر پرسیار دایە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close