بازاری گواستنەوەگرنگترین

گاردیان: محەمەد سەڵاح و دیبالا و ئاسێنسیۆ لە یەک پاکێج دا ئاڵوگۆڕدەکرێن !

 

یاریگا-لە هەواڵێکی سەرنجراکێشی بازاڕی گواستنەوەدا، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی باس لە ئەگەری گواستنەوەیەکی سێ قۆڵی دەکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکە یانەی یوڤێنتۆس دەیەوێت محەمەد سەڵاح بکاتە دووهەم گرانترین یاریزانی مێژوو بە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە بەرامبەردا دەستبەرداری پاوڵۆ دیبالا دەبێت کە لەم وەرزەدا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە. یۆڤی لەم وەرزەدا کێشەی یاری کردنی رۆناڵدۆ و دیبالای هەیە کە وەک پێویست ناتوانن بەیەکەوە یاری بکەن. رۆناڵدۆ لەلایەن خۆیەوە رەزامەندی نیشانداوە لەوەی هاتنی سەلاح بە سوود دەبێت بۆ یانەکە و دەشتوانن پێکەوە یاری بکەن. لە بەرامبەردا لیڤەرپوول لە باری رازیبوونیدا  بە رێککەوتنەکە  ئاسێنسیۆی  لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە بۆ نمایش دەکرێت وەک جێگرەوەی سەڵاح یاخود ئیسکۆ.سوودی مەدریدیش لەم نێوەندەدا وە چنگ خستنی پاولۆ دیبالا دەبێت.

لە ئێستادا هەواڵەکە تەنیا لەچوارچێوەی پڕوپاگندەی رۆژنامە ئینگلیزییەکەدا دەمێنێتەوە، و راستی و دروستی هەواڵەکە تاوەکو  هاوینی داهاتوودا بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close