ئیتاڵیاگرنگترین

کۆنتی هاندەرانی ناپۆلی شۆک دەکات

Yariga App

یاریگا –

بە کەمتر لە دوو رۆژ دوای بە پاڵەوانبوونیان لە خولی ئیتاڵی، ئانتۆنیۆ کۆنتی هاندەرانی ناپۆلی نیگەران دەکات.

ناپۆلی بۆ جاری چوارم لە مێژووی خۆیاندا دووەم جار لە کۆتا سێ وەرزدا توانیان سێریائەی ببەنەوە. ئەم جارە لەگەڵ کۆنتی کە یەکەم وەرزی بوو ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئیتاڵیا کە زۆرێک لە مێدیا جیهانییەکانی دیکەیش بڵاویانکردووەتەوە، سێشەممەی ئەم هەفتەیە ستافی یانەکە لەگەڵ ئاورێلیۆ دی لۆرێنتیسی سەرۆکی یانەکە کۆدەبنەوە.

هەر ئەو سەرچاوەیە بڵاویشیکردووەتەوە کە پاش دانیشتنەکە، راهێنەرە ئیتاڵییەکە و سەرۆکەکە بەجیا کۆدەبنەوە بۆ قسەکردن لەسەر داهاتووی.

زانیارییەکانی سکای باس لەوەدەکای کە ئانتۆنیۆ نایەوێت لەگەڵ ناپۆلیدا بەردەوامبێت. هەرچی  یانەکەش زانینیان بەو بڕیارەی ناوبراو هەیە هەربۆیە لە ئێستاوە جێگرەوەی ئەویان دەستنیشانکردووە.

سکای ئاشکرایکردووە لە باری رۆیشتنی کۆنتی، ئەوا یانەکە مایسیملیانۆ ئالێگری راهێنەری پێشووی یوڤێنتۆس، کە ئێستا بێ یانەیە، دەستنیسان دەکەن و پێشتریش لێی نزیکبوونەتەوە.

بە بردنەوەی نازناوەکە بۆ ناپۆلی، کۆنتی بوو بە یەکەمین راهێنەر لە مێژووی خولی ئەو وڵاتە بتوانێت لەگەڵ سێ یانەی جیاوازدا، یوڤێنتوس، ئینتەر میلان و ناپۆلی، ببێتە پاڵەوان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button