ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

مەدرید میوانداری یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2027 دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ سێشەممە، پیلار ئەلیگریا وەزیری وەرزشی ئیسپانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی میوانداری یاریی کۆتایی چامپیونزلیگی 2027 دەکات.

وەزیری وه‌رزشی ئیسپانیا گوتی، یاریگای میترۆپۆلیتانۆ کە یاریگای یانه‌ی ئاتلێتكۆ مه‌درید، میوانداری یاریی کۆتایی بەناوبانگترین کێبڕکێی یانەکانی کیشوەرەکە دەکات ئه‌ویش له‌ ساڵی 2027 یاریی كۆتای چامپیۆنزلیگ له‌و یاریگایه‌ ده‌كرێت.


ئاتلێتیکۆ خەونی ئەوە دەبینێت کە سود له‌ یاریگای خۆی  وەربگرێت و بۆ یەکەمجار نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، كه‌ پێشتر سێ جار گەیشتبووە یاریی کۆتایی نه‌یتوانیوه‌ نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌، لە ساڵی 1974 بە بایرن میونشن دۆڕا، لە ساڵانی 2014 و 2016 بەرامبەر ڕیال مەدریدی دووچاری شكست بوو.

یاریی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگای ئالیانز ئارێنا ده‌كرێت و وه‌رزی داهاتووش له‌ یاریگای بۆشكاش ئه‌رێنا له‌ بودابێست به‌رێوه‌ده‌چێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button