ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

مۆرینهۆ: بۆ ڕاگرتنی مێسی دەبێت قەفەسی بۆ دروست بکەیت!

یاریگانێت- جۆزێ مۆرینهۆ، ڕاهێنەری پورتوگالیی درکی بە مەترسییەکانی مێسی کردووە و ئاشنایە بەوەی کە کۆنترۆڵکردنی لیۆ کارێکی ئاسان نییە.

مۆرینهۆ تازەگیی لە شرۆڤەی یارییەکەی سێشەممەی ڕابردووی نێوان بارسێلۆنا و مانچستەر، تیشکی خستە سەر لایەنێکی تەکتیکیی، بەتایبەت هێشتنەوەی مێسی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تاک-بە-تاک، کە بە ڕای ڕاهێنەرەکەی پێشووی مان یو، ئەوە کارێکی کوشندەیە، گوتی: “لەبەردەم هێڵی بەرگرییدا، تەنها فرێد بوونی هەبوو. ئەوەش ئەو شوێنەیە کە مێسی دێت و تۆپی تێدا دەست دەکەوێت. ئینجا کاتێکیش مێسی تۆپی لایە، تاک-بە-تاک ڕووبەڕووت ببێتەوە، تۆ تیا دەچیت!”

مۆرینهۆ کە پێشتر لە ئینتەر میلان و ڕیاڵ کاری ڕاهێنەرایەتی کردووە، باسی پێشینەی خۆی کرد لە چۆنێتی ڕووبەڕوو بوونەوەی مێسی و گوتی: “هەر لەبەر ئەوەشە کە من هەرگیز حەزم نەبوو شێوازی یاریزان-بە-یاریزان بەرامبەر مێسی.”

زیاتری لەو بارەیە گوت و بەردەوام بوو: “مێسی بۆ خۆی قەفەسێکە، بۆ کۆنترۆڵکردنیشی پێویستت بە قەفەسە. بارسێلۆناش یاریزانی باشتریان هەیە وەک لە مانچستەر، بۆیە شتێکی ئاساییە کە لێیانیان بردەوە.”

بلاوگرانا مانچستەری تێپەڕاند، کاتێک لە یاری گەڕانەوە بە لێوەشاوەیی لیۆنێل مێسی توانیان سێ بە سفر شەیتانە سوورەکان لە کامپ نو سڕ بکەن و تێیدا کاپتنەکەیان دوو گۆڵی تۆمار کرد. پێش کۆتایی ڕووبەڕووی لیڤەرپووڵ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button