ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا: دەبێت بۆ هەمووانی بسەلمێنین ئێمە “پارە” نین

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی بێ دەنگی شکاندووە بەرامبەر سزادانی یانەکەی لەلایەن یوفاوە.

پێگەی “زە ئەتڵەتیک” زانیویەتی کە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لە کاتی دوایین مەشق و ڕاهێناندا هانی یاریزانەکانی داوە کە لەم کاتەدا لە هەموو کات زیاتر هزر و بیریان بخەنە کار، پێی وتوون: “ئێستا وەختی ئەوەیە لە هەموو کات زیاتر بۆ جیهانی بسەلمێنین ئێمە پارە نین، ئێمە توانا و کارامەیین.”

ئەو قسانەی گواردیۆلا دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دێت پاش بڕیاری سزادانی سیتی لەلایەن یوفاوە و سڕکردنیان لە بەشداریکردنی چامپیۆنزلیگ بۆ دوو ساڵی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button